کۆبوونەوەی گشتى هاوکاریی پارته كوردستانيەكان له هۆڵەند بەڕێوە چوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: رۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی فێبرواری كوبونەوەى گشتى هاوکاریی پارته كوردستانيیەكان له شاری زووترمیری هۆڵەند بەڕێوە چوو.
پاش ڕاپۆڕتێک لە سەر چالاکییەکانی ڕابردوو  و  باسێک لە سەر کوردستان، کۆمیتە هوڵەند چەند پلانی داهاتووی خۆی خستە بەر دەستی بەشداربووان بۆ پرسوڕا تا بۆ یادی هەڵەبجە کوردستانییان بە یەکدەنگی ئەم  ڕۆژە نەتەوەییە ڕێز بگرن هەر بەم بۆنەیەوە لێژنەیەک دیاری کرا تا بۆ مەراسیمی  ڕێز گرتن لە ڕۆژی شەهیدانی هەڵبجە بەرنامەیەکی باشکۆ دابڕێژن و بەڕێوەی بەرن.
هەروەها ڕۆژی نەتەوەیی کوردستان واتە نەورۆز بابەتێکی دیکە بوو لە لێژنەیەکی دیاریکراوی بۆ دیاری کرا و لیژنە هەڵدەستێ بە ڕیکخستنی کارو باری پەیوەندیدار بۆ ئەم بۆنەیە تا کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەند  هاوئاهەنگ لەم  ڕۆژەدا لە دەوری یەکتر کۆ ببنەوە
لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵە هاوڕێیان عەزیز خوسرەوەی و کاوە جەماڵ زادە بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە بەشداریی کۆبوونەوە بوون.
میوانداریی کۆبوونەوەی داهاتوو و ڕێکەوتەکەی ڕادەستی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان کرا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

PM:03:17:18/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌