باوکی ٢ ئەندامی کۆمەڵە لە ناوچەی سەڵماس ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو باوکی ٢ ئەندامی کۆمەڵە لە گوندی "ستوون ڕەش"ی سەر بە ناوچەی سەڵماس ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە داخەوە ئاگادار کراینەوە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی فێبریواری ٢٠٢٠ی زایینی کاک "ڕەزا ئیسماعیل نژاد" یەکێک لە سیما خۆشەویستەکانی ناوچەی سەڵماس و گوندی "ستوون ڕەش"ی ئەو ناوچەیە و هەر وەها باوکی هاوڕێیان جەعفەر ئیسماعیل نژاد و بێهزاد ئیسماعیل نژاد ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێیان "جەعفەر و مەسعوود ئیسماعیل نژاد" و سەرجەم خزم و کەس و کاری کاک "ڕەزا" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:08:31:22/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌