هەواڵنێرانی بێ سنوور هەڵسووکەوتی ئیتلاعاتی سپایان لەگەڵ چالاکانی میدیایی مەحکووم کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەممە، هەواڵنێرانی بێ سنوور بە بڵاو کردنەوەی پەیغامێک لە کاردانەوە بە هەنگاوی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە بانگ کردنی ڕۆژنامەوانان، ئەو کارەی مەحکووم کرد.
ئەم دامەزراوە داکۆکیکارە لە مافی ڕۆژنامەوانان لە پەێغامی خۆی دا ئاماژەی بە باروودۆخی پڕ لە مەترسی چەندین ڕۆژنامەوان کردووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆڕت سەبارەت بە گوشار بۆ سەر ئەوان لە ئێران بڵاو بووتەوە.
هەواڵنێرانی بێ سنوور دووپاتیان کردووتەوە کە ئەم هەنگاوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران "سەربەخۆیانە و نایاسایی" و بە مەبەستی "ڕێگری لە ئاگاداری ڕۆژنامەوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" دا بووە.

AM:11:44:23/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌