کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەخۆشینی کرۆنا مەترسیی جدیی بۆ خەڵکی ئێران درووست کردوە!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ دوابەداوی بڵاو بوونەوەی توشبوونی چەند کەس بە نەخۆشینی پڕ مەترسیداری کرۆنا لە ئێران، هەواڵنێری ڕویتێرز بڵاوی کردەوە  کە ٤١ کەس لە ئێران تووشی نەخۆشینی کرۆنا بوون.
نەخۆشینی کرۆنا یەکێک لە پڕ مەترسیدارترین نەخۆشینەکانی جیهانە کە تا ئیستا بە هزاران کەسی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت "چین" کردوەتە قوربانی.
پێویستە بوترێت کە خودی کۆماری ئیسلامی بە سازمانی بێهداشتی جیهانی ڕاگەیاندووە کە تەنیا ٨ کەس بە نەخۆشینی کرۆنا تووش بوون، بەڵام چەندین پەرەستار و دوکتر لە ئێران بە ئاسۆی ڕۆژهەڵتیان راگەیاندوە؛ بە هۆی نەبوونی کیتی بۆ شناسایی تووش بوان بە نەخۆشینی کرۆنا، نەبوونی ماسک، نەبوونی دەستکێش و ... ژمارەی دروستی تووشبووان بە نەخۆشینی کرۆنا بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام پێ دەچیت بە سەدان کەس لە ئێران تووشی کرۆنا بوبێتن و کەمتەرخەمییەکانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوونی کەسانی زیاتر بەم نەخۆشینە.

PM:03:00:23/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 225 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌