گواستنەوەی زیندانێکی زیندانی ورمێ کە گومان دەکرێ تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بووبێت

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە  ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٨ڕەشەمە زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی شاری "ورم"ێ  بە ناوی "ڕەشید" لە لایان چەند پەرستارێکەوە کە جلوبەرگی تەواو داپۆشراوی دژی ڤایرۆسیان لەبەردابووە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کرا کە گوماندەکرێ توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووبێت.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیکی زۆر لە شار و ناوچەکانی ئێران تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون و دەیان کەس بە هۆی ئەم نەخۆشینەوە گیانیان لەدەستداوە.

PM:09:13:28/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌