کەمتەرخەمییەکانی ڕژیم ژیانی زیانبەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی "خۆی"ی ناجێگیرە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ سەرەڕای ئەوەی کە برپرسانی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی زیانبەرکەوتوانی بومەلەزەلێدراوانی ناوچەی خۆی و قوتوور دابین دەکەن و لە حاڵی یارمەتیدان بەوانن، بەڵام زانیاری و سەرچاوەی هەواڵەکان ئەو وتانەی بەرپرسانی ڕژیم بە درۆ و ناڕاسات دەزانن.
بە پێی زانیارییەکان بارودۆخی زیانبەرکەوتووانی ئەم بومەلەرزەیە لە بارودۆخی ئیستا و سەرمای ژێر سفر بە تایبەتی لە ئیستادا کە نەخۆشینی کۆرۆنا لە زۆربەی ئێران بڵاوە بوتەوە لە ژێر مەترسی جیدی دایە و کۆماری ئیسلامی هیچ خزمەت گوزارییەک بە زیانبەرکەوتوانی ئەم زەوین لەرزەیە ناگەیەنێت.
ئەگەرچی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی خەڵکی کوردستان بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک بۆ خۆیان دەستیان داوەتە یارمەتی دان بە زیانبەرکەوتووانی ئەو بومەلەرزەیە و لە قاڵبی تاک و کۆمەڵ لە چوارچێەوەی کەمپەین و گرووپ دەستیان داوەتە یارمەتی گەیاندن بە زیانبەرکەوتووانی و لێقەوماوانی هاونیشتمانی خۆیان.

AM:09:44:29/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌