باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری "سنە" ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، کاک "سدیق مورادی" ناسراو بە   (سدیقی حاجی عەلی)  باوکی هاوڕێی گیانبەختکردوو کاک "ئێقباڵ مورادی" لە شاری "سنە" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

"سدیق حاجی عەلی" باوکی ‌هاوڕێی گیانبەختکردوو "ئێقباڵ مورادی" پیاوە تێکۆشەری کورد و سیمای ناسراو و خۆشەیست و ناسراوی گوندی "تەنگباخ"ی سەر بە ناوچەی بەرپلەی ساراڵ بوو.

کاک سدیق مورادی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە ژێر گوشاردا بوو و زۆر ئەشکەنجەو ئازاری ئەدرا  بەڵام هەمووکاتێک وەفادار بوو بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی "مورادی" و سەرجەم خەڵکی ناوچەی ساراڵ دەکەین خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:06:03:01/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌