سەرەڕای مەترسی تووشىوون بە کۆرۆنا ڤایرۆس نوێژی هەینی لە لایەن هەندێک مامۆستای ڕادیکاڵ بەڕێوەدەچێت

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەرەڕای مەترسی تووشىوون بە نەخۆشینی کۆرۆنا هەندێک لە مامۆستا ئاینییە تووندڕەو و ڕادیکاڵەکان کە گیانی خەڵکیان لا گرنگ نییە نوێژی هەینی بەڕێوە دەبەن.
"سدیق قوربانی" پێشنوێژی گوندی "کۆستە" و "حەسەن فەتحی" پێش نوێژی گوندی "قازلیا"ی سەر بە شاری بۆکان لە نموونەی ئەو مامۆستا ئاینییەکانی گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە نوێژی هەینی لەو گوندانە بەڕێوەدەبەن و ئەوەش ناڕەزایتی خەڵکی ئەو شارانەی لێ کەوتوەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە بە ڕێوەبردنی نوێژی هەینی لە لایەن حکومەتەوە قەدەغە کراوە، بەڵامبە هۆی ئەوەی کە لە لایەن هەندێک لە دام و دەزگاکانی حکومەتی پێشتیونیان لێ دەکرێتبەرپرسانی ئینتزامی ئەو شارە وڵامی ناڕەزایەتی خەڵک نادەنەوە.


PM:05:42:10/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌