کچێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری "شنۆ" خۆی کوشت

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات کچێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری "شنۆ" بە ناوی "ملینا تایی" دەستی دایە خۆکوژی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی "تایی" باسی لەوەکرد کە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە ١٩ ساڵە کێشەی بنەمالەیی بووە.
بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بە تایبەت کوردستان بە هۆی گرانی و بێکارییەوە و هەر وەها کولتووری سەقەت و چەوتی پیاو سالارانە و پشتیوانی یاساکانی ڕژیمە لەو کولتوورە سەقەتە و نەبوونی پەروەردەی درووست، نا ئومێدی بە گۆڕان بۆ ژیانێکی باشتر لە نێوان ژنان دا پەرە پێ ئەدات و هەر بۆیە ژنان لە ڕووی ناچارییەوە پەنا بۆ دیاردەی دڵ تەزێنی خۆکوژی دەبەن.

PM:05:25:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌