گیان لەدەستدانی ٢شارۆمەندی کورد لە کوێستانەکانی شاری "شنۆ" بە هۆی هێرشی تورکیە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سێشەممە ٩ی گوڵانی ٩٨ی هەتاویی بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکەکانی وڵاتی تورکیە ٢ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "فاخر تازە وارد خەڵکی گوندی بێمزوورتی و ڕەشید مێرۆ خەڵکی شاری شنۆ گیانیان بەختکرد.
سەرچاوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکانی وڵاتی تورکیە سنوورەکانی نێوان کوردستانی باشوور، ڕۆژهەڵات و باکووریان بۆمباران کردوە کە بەو هۆیەوە ٢ کەس گیانی لەدەست داوە و ژمارەیکی دیکە بریندار بوون.
لە درێژەدا ئاشکرای کرد ئەم شارۆمەندانە بە هۆی هەژاری و نەبوونی داهات ڕوویان کردبووە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە کە بە داخەوە کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەکانی وڵاتی تورکیە.

PM:10:06:28/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌