کوژرانی ٣ لاو لە سیستان و بەلوچستان بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم/ منداڵێک لە نێو کوژراوەکانە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی، ٣ لاوی دانیشتووی گەڕەکی ئەسەد ئابادی شاری "پەهرە"ی ئوستانی سیستان و بەلوچستان لەبەرچاو بنەماڵەکانیانەوە لە کاتێکدا کە خەوتبوون هێرش دەکەنە سەر ماڵەکانیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەکوژرێن.
چالاکێکی بەلوچ لە سیستان و بەلوچستان بە ناونیشانی "موحسین بەلوچ" سەبارەت بەم جینایەتی ڕژیم ئاشکرای کرد:  ناونیشانی ئەو ٣ کەسە بریتین لە ٢ برا بە ناوەکانی مێهدی و مەحەممەد پووریان کە بە تەرتیب ٢٠ و١٧ ساڵ تەمەنیان بوو و ناوی باوکیان ئەمیر.
دانیال تەمەن ١٨ ساڵ، ناوی باوکی قادر.
سەرچاوەکە بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ئاشکرا کرد کە خودی هێزەکانی ڕژیم بۆ تەحریکی ئەو کەسانە هاواری ئەوەیان کردوە کە هەڵ بێن و دواتر کە هەڵ هاتوون تەقەیان لێ کردوون و لەبەرچاو بنەماڵەکانینانەوە کوشتوویانن.
ئەم چالاکە بەلوچە لە درێژەدا ڕایگەیاند دوای ئەم جیانەیەتی هێزەکانی ڕژیم دایکی یەکێک لە کوژراوەکان سەکتەی قەلبی کردوە و یەکێک لە باوکەکان تەعادوڵی ڕەوانی خۆی لەدەست داوە.
"موحسن بەلوچ" لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە ئەم منداڵانە لە ٢ بنەماڵەی هەژاردا ژیانیان دەکرد و هەر بۆیە لە ڕووی ناچارییەوە پەنایان بۆ کاری کۆڵبەری و قاچاخی سوتەمەنی بردبوو و هێزەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەریان و لە ئەنجامدا تەقەینا لێ کردوون، ئەم چالاکە بەلوچە باسی لەوە کرد کە هۆکاری سەرەکی هەژاری خەڵکی ئەو ناوچەیە حاکمیەتی ئیستای ڕژیمەیە و حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی سەرەکی ئەم تاوانە زانی.
پێویستە بوترێت: ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی پێشتر بڵاویان کردبووە کە هێزەکانیان لەگەڵ کۆمەڵێک چەتەی چەکدار بەرەو ڕوو بوونەوتەوە ئەمە لە حاڵێکدایە تەنیا مەبەستی ڕژیم لە بڵاو کردنەوەی ئەو زانیارییە هەڵانە، بەلاڕێدا بردنی بیرو ڕای گشتییە و لە گرتە ویدیپییەک دا کە سەرچاوەی ئەم هەواڵە بۆئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ناردوە دەر دەکەوێت کە زانیارییە بڵاو کراوەکان لە لایەن ڕژیمەوە هەڵە و درۆیە.
کوشتنی لاوان و تەقە کردن لە منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ جینایەت و تاوان و پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە کە تەنیا کە حکومتەگەلی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران دەوەشێتەوە و دەبێت مەحکووم بکرێت.

AM:11:47:07/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌