لە لایەن کەشتییەکی ئێرانی هێرشێکی گوماناوی کرایە سەر کەشتییەکی دیکەی ئێرانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوای نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مەی ٢٠٢٠ی زایینی، هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ناوێکی جەنگی ناسراو بە "جەماران" لە ڕێگای موشەکی دەریا بە دەریا، هێرشیان کردە سەرکەشتییەکی دیکەی سەر بە هێزی دەریایی ئێران کە بە "ناوی کنارک" ناسرابوو.
تا ئیستا ژمارەی موشەک و ئاماری ڕاستەقینەی کوژراو و بریندارەکان و هەر وەها زیانەکانی ئەم هێرشە بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە.
ڕاگەیاندەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئەم ڕووداوەیان بە ڕاست زانیوە بەلام سەبارەت بە ڕێژەی زیانەکان باس لە کوشتنی ١ کەس و بریندار بوونی ژمارەیکی دیکە دەکەن، بەڵام بە ڕوونی ژماریە بریندارەکانیان باس نەکردووە.
سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵ باس لە بێ سەروشوێن بوونی لانیکەم ٤٠ کەس لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە دەکەن.
لێدانە موسەکی و نیزامییە گوماناوییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەڵک و هێزی نیزامی خۆی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بووە بە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس و جیا لە لێدانی موشرکی ناوی "کنارەک" ئەتوانین ئاماژە بکەین بە لێدانی موشەکی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە تێیدا ١٧٦ کەس گیانیان لەدەست داو و ڕووداوی کەشتی "سانچی" کە تێیدا ٣٢ کەس گیانیان لەدەست دا.
کەشتی "سانچی" کەشتییەکی باری بوو کە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ناردنی نەوت و بۆ دەور لێدانی گەمارۆکان لە پەرچەمی وڵاتانی دیکە و بە خامۆش کردنی ڕەدیابی کەشتییەکە لە دەریاکاندا کاری پێ دەکرد و سەرئەنجام نەبوونی ڕەدیاب بوو بە هۆی ئەوەی کارەساتی لەو چەشنەی لێ کەوێتەوە.


AM:09:04:11/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌