دایکی گیانبەختکرودوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دایە "هاجەر ئیسماعیلی" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوومان شەهید "عەلی داوەند پوور" لە ئاوایی "ناچیت"ی سەر بە شاری "بۆکان" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە هاجەر سەرەرای ئەوەی کە کاک "عەلی" کوڕی یەکێک لە  پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵە بوو سەرەنجام گیانی فیدا کرد و بۆ خۆیشی لە نموونەی ژنانی شۆڕشگێر و تێۆکشەر و پێشمەرگە خۆشەویستی کۆمەڵگای کوردستان بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی دایە "هاجەر ئیسماعیلی" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و سەرجەم خزم و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین، هەر وەها بەڵێن دەدەین کە تا دوایین کاتی ژیانمان درێژەدەری ڕێ و ڕێبازی هاوڕێ "عەلی داوەند پوور" و سەرجەم شەهیدان کۆمەڵە بین و تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین.


AM:09:50:15/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 481 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌