ئەمرۆ لانیەکەم ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێران بەڕێوەچوو

١_کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ساحێب بارەکان و نوێنەرانی کۆمپانیای گواستنەوەی بەندەرعەباس لە ناڕەزایەتی بە هەڵە کەڵک وەرگرتنی بەرپرسانی گومرێک لە دەسەڵاتییان.

بە وتەی یەکێ لە نوێنەرانی؛ سیستمی گواستنەوەی ئێسکلەی ڕەجای قەت کراوە و ڕێگا بە ڕۆیشتنی کانتینێرەکان نادرێ، بەڵام کرێ لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەسندرێ.

ناوچەی "تایدواتر" سەر بە "موجتەبا خامنەیی"یە و لە ١٠ ڕۆژ پێش ئیستاوە ڕێگا نە چوونەدەرەوی بە کانتینێرەکان نەداوە.

 

٢_ناڕەزایەتى خانۆنشینانى فولادى ئیسفەهان بۆ بەدواداچوونى خواستەکانیان بەرامبەر پارێزگارى ئیسفەهان

 

لە شارەکانى نەجەف ئاباد و موبارەکە و فلاوەرجان هاتبوونە ئیسفەهان تا بەشدارى خۆپێشاندانەکە بکەن.

 

٣_کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی واحێدی ئوتوبووسڕانی تاران لە ئێعتراز بە نەدانی حەقی بیمە و سەنەواتی خزمەت لە بەرامبەت بینای شۆرای شار.

 

٤_ناڕەزایەتی وەرزێڕەکانی شاری "دلگان" ی سەر بە ئوستانی سیستان و بەلوچستان لە ناڕەزایەتی بە دابەزینی لە ڕادەبەدری نرخی تەماتە.

وەرزێڕەکان باس لەوە دەکەن کە ئێمە زیاتر لە ٦ مانگە کە خزمەت بەم بەرهەمە دەکەین بەڵام ئیستا جەهادی کشاوەرزی کیلۆی ٢٠٠ تممەنی بۆ بەرهەمەکەمان دیاری کردووە.

دیاری کردنی ئەو نرخە بە لە چاو خەرج و سەرمایە گوزاری وەرزێڕەکان زۆر لە جیاوازن و ئەوە ناڕەزایەتی وەرزێڕەکانی ئەو ناوچەیە لێ کەوتوەتەوە.

 

٥-کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ماڵخوراوانی سایپا دیزڵ، لەبەردەم کۆمپانیای "سایپا-دیزڵ لە ناڕەزایەتی بە نەدانی ئەو ماشێنە بار هەڵگرانەی کە پێشتر و لە ساڵی ١٣٩٥ پوڵەکانیان خرابویە حەسێب.

دەوترێ کە سایپا-دیزڵ ئەو ماشینە بار هەڵگرانە کە پێشتر بە ٤٠٠ میلیۆن تممەن پێش خەرید کردبوو، لە بازاڕی ئازد بە چەندین میلیارد دەفرۆشێ و بەرپرسانی حکومەتی هیچ هەڵوێستێکیان لەم باریەوە نەبووە.


PM:04:24:17/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌