٢ کۆڵبەری دیکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بوون بە قوربانی

 

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ٢کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باکوور بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی تورکیە لە ناوچەی "قوتوور" بوون بە قوربانی.
شەوی یەکشەممە ٢٧ی گوڵانی ٩٧ی هەتاویی هێزە نیزامییەکانی وڵاتی تورکیە لە نزیک ناوچەی "قوتوور" لە نزیک گوندی"ئمانورت" تەقەیان لە ژمارەیک کۆڵبەر کرد و لەئەنجامی تەقەکردنەکەدا کەسێک بە ناوی "بەهرام یۆسفی" کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شەمسەدین عومەر پوور" بریندار کرا.
بە پێی زانیارییەکان تەرمە کۆڵبەرە کوژراوەکە بۆ شاری "وان" گوێزراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بە بنەمالەکەی نەدراوەتەوە، هەر وەها "شەمسەدین عومەرپوور" ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار بوو، بۆ نەخۆش خانەیەک لە شاری "وان" لە کوردستانی باکوور گویزراوەتەوە و دەوتڕێ بارودۆخی مەترسیدارە.
بارودۆخی فەلاکەت باری ئابووری لە کوردستان کە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە و بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامییە بووە بە هۆی ئەوی خەڵکێکی زۆر ڕوو لە دیاردەی پڕ مەترسیداری کۆڵبەری بکەن و ڕۆژانە بە شێوەی جۆراجۆر ببن بە قوربانی.
پێویستە بوترێت؛ لە ماوەی ئەمساڵدا لانیەکم ٢ کۆڵبەری کورد، لە لایەن هێزەکانی تورکیا کوژراون بەڵام بە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی بەشێکە لەم جینایەتە هیچ ڕێگایەکی یاسایی بۆ دادگایی کردنی تاوانباران و بکوژانی ئەم کۆڵبەرانە ناگیردرێتە بەر.

 


AM:10:54:18/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌