لە پەراوێزی قسەکانی "عەلی خامنەیی" لە کۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی "تەشکولە خوێندکارییەکان"ی نزیک بە دەسەڵات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "عەلی خامنەیی" رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی لە پەیوەندییەکی تەسویری لەگەڵ نوێنەرانی تەشەکولە خوێندکارییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە نەریتی ساڵانی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد.
ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانی، هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی کە سەرتاکانی ئینقلاب تەقەیان لە شارۆمەندانی وڵاتەکەیان کردوە ڕەخنەیانی لێ گرت.
"عەلی خامنەیی" وتی؛ هەندێ لە لاوان بە هۆی کەمبوونی زانیاری پەیوەست بوون بە گروپگەلی ناسالم و دواتر لە ژێر پەرچەمی سەدام حوسەین دا سەریان دەر هێنا.
ئاماژەی قسەکانی عەلی خامنەی بە نائارامییەکانی سەرەتاکانی ساڵی ١٣٥٧ و ڕەخنە گرتن لە بکوژانی شارۆمەندان لە کاتێکدایە کە، زۆرترین جینایەت و کوشت و کوشتار لە لایەن خودی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بوو.
لە ڕاستیدا لە هیچکەس شاراوەو داپۆشراو  نییە کە مێژووی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوێتە و تێکەڵ بە جینایەت و کۆمەڵکوژیگەلی جۆراوجۆرە، ڕاستییەکی حاشا هەڵ نەگرە کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری حاکمیەتی نگریس و داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی چ لە کاتی "خومەینی" و دواتریش "خامنەیی" ، ساڵ بە ساڵ زیاتر و تا ئیستا  گیانی هەزاران ئینسانی بێ تاوانیان فیدای مانەوەی دەسەلاتی خۆیان کردوە.
پێم وانیە هێچکام لە ئێمە، ئێعدامەکانی کوردستان و فەرمانی جیهاد بە دژی میلەتی کورد، تیرۆرەکانی تورکەمەن سەحرا و هێرش کردن و قەتڵ عامی خەڵکی ئەو ناوچەیە و تیرابارنەکانی ساڵی ٦٠ و ٦١، سەرکوتی خۆپیشاندەرانی جۆزەردانی ٨٨، سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەرانی بەفرانباری ٩٦، سەرکوت و کوشتنی لانیکەم ١٥٠٠ کەس لە ناڕازییانی خەزەڵوەری ٩٨، تیرۆری چالاکانی سیاسی لە ناوخۆ و  دەرەوی وڵات و...مان فەرامۆش کردبێ و یا زانیارییمان لەسەر نەبێ.
ئەڵبەت ئەما تەنیا گۆشەیەک لە جینایەت و کوشت و کوشتاری ئەو ڕژیمەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو.

خامنەیی لە بەشێکی دیکە لە کۆبونەوەیەدا وتی؛  "ئومێدم بە دەوڵەتی لاو و حیزبوڵڵاهی هەیە و دەوڵەتی داهاتوو دەبێ دەوڵەتێکی حیزبوڵڵاهی بێت"
خامنەیی لە وتەکانیدا باسی لەوە کرد؛ مەبەستم لە دوڵەتی لاو ئەوە نیە کە لاوێکی سی و چەند ساڵە ڕەئیسی دەوڵەت بێ، بەڵکوو دەبێ دەوڵەتێکی کارئامە و و بە نیشاتەوە بێ و ئەم دەوڵەتە ئەتوانێ وڵات لە بارودۆخی دژوار نەجات بدات"
ناوبراو بە باسکردن لەوەی کە هەندێک کەسیش لە تەمەنی باندا خاوەنی شوور و ئشتیاقن و لە نموونەدا ئاماژەی بە "قاسم سولەیمانی" فەرماندی پێشووی هێزە تیرۆریستییەکانی سوپای قودس لقی دەرەکی سوپای پاسدارن کرد  بۆ دەوڵەتی داهاتوو.
قاسم سولەیمانی کە  پێشتر دەستی هەبوو لە سەرکوتی خۆپیشاندەران لە وڵاتانی، عێراق، سوریە، لۆبنان و... و هەر وەها پەرە پێدانی پرۆژە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی، یەکێک لە بێ بەزەیی ترین و سەرکوتگەرترین فەرماندەکانی کۆماری ئیسلامی بوو کە سەرەنجام لە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاویی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا.

بەلەبەرچاو گرتن ڕاستییەکان بۆ هەمووان ئاشکرا و حاشا هەڵنگرە کە ئاراستەی قسەکانی "عەلی خامنەیی" لە چ ڕاستایەکدایە و ویستی ئەو بۆ دەوڵەتێکی نیزامی و ئەمنیەتی بە تەواو مەعنا بۆ بەهێزتر کردنی هێزی سەکوتی خەڵک لە بەرنامەی ئەو دایە، ئەڵبەت پێشتریش لە ڕێگاگەلی دیکە وەک هەوڵ بۆ سانسۆری ئینرنێت و دروست کردنی جەوێکی ئەمنیەتی بەسەر بەکار هێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیییەکان، بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆنفڕانس لە ژێر ناو و لۆگۆی جۆراوجۆر بۆ نموونە ( سند الگوی اسلامی ایرانی پیشرفت) هەوڵ بۆ دیکتاتۆرییەکی ئیسلامی بە تەواو مەعنا وخەریکی پیلان داڕشتنە لە دژی هێزەکانی ئوپزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی.

PM:04:17:18/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌