نەخۆشینی کۆرۆنا لە ئێران بەردەوام تەشەنە دەسێنێ

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی نوێتری ئامارە بڵاو کراوەکان لە لایەن خودی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوو ٢١١١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٥ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشینەوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
وەزارەتی بێهداشت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمیی ئاماری تووشبوونی ٢٠٠ کەسی لە ماوەی هەر ٢٤ کاتژمێر ڕاگەیاندوە.
ئامارە کۆتاییەکانی تووشبووانی کۆرۆنا تا ٣٠ گوڵان بەم شێوەیە:
 -٢١١١کەس تووشبووی نوێ و ٦٥ کەس مردوو
- بە گشتی ١٢٤٦٠٣ کەس  تووشبوو ٧١١٩ کەس مردوو
- ئەو نەخۆشانەی کە بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە٢٦٩٨
کۆماری ئیسلامی لە سەرتای هاتنی ئەم ڤایرۆسە بۆ ئێران کەمتەرخەم و سیاسەتی بێدەنگی ‌هەڵبژارد و سیاسەتە ئەنقەستەکانی بۆ پەرە پێدانی ئەم نەخۆشینە دوژمنایەتی ئاشکرای حاکمیەتی بەرامبەر بە گیانی شارۆمەندانی ئەو وڵاتە نیشان داوە و هەر بۆیە هۆکاری سەرەکی تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشینە حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.


PM:04:12:19/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌