٢ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بوون بە قوربانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی پێنجە شەممە ١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی لە ناوچە سنووورییەکانی شاری "سەردەشت" تەقەیان لە کۆمەڵێک کاسبکار کرد کە بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەری کورد بریندار بوون.
ناونیشانی ئەو ٢ کۆڵبەرە بەم شێوەیەن:
"بەختیار ئیسماعیل نژاد" کوڕی قادر خەڵکی گوندی شەڵماش.
"مەنسوور ئیسماعیلی" کوڕی سەلیم و خەڵکی گوندی باخی .
ئەم ٢ کۆڵبەرە بە مەبەستی دەرمان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوێزراونەتەوە و بارودۆخی یەکێ لە بریندارەکان مەترسیدارە و مەترسی گیان لەدەستدانی هەیە.

 

 


AM:11:30:22/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌