پیرانشار/ دەستگیر کردنی شاروومەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی شاروومەندێکی دیکەی شاری پیرانشار بە ناونیشانی "عومەر خاکزاد" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دەستگیر کرا.
هەواڵنێری کوردپا بڵاوی کردوەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "عومەر خاکزاد" کوڕی "حاسڵ"، خەڵکی ئاوایی "شێلم جاڕان" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستگیر کردووە و بە پێچەوانەی لێپرسینەوەی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ زانیاریێک لەو بارەوە بە بنەماڵەکەی نەدراوە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

AM:10:23:01/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌