جەنازەیەک لە بەنداوی شاری مهاباد دۆزرایەوە

ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان تەرمی پیاوێکی میانساڵ لە بەنداوی شاری مەهاباد دۆزرایەوە
بەرپرسی سازمانیئاگر کوژێنەوە وئیمێنی شارەوانی شاری "مهاباد" ڕایگەیاند: " ڕۆژی دوو شەممە، ١١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، تەرمی پیاوێکی میانساڵ لە بەنداوی شاری مەهاباد دۆزراوەتەوە"
ڕەحمان ئەحمەدی هەر وەها ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی کە خەڵک لە ڕێگەی تەلەفوون ئاگاداریان کردینەوە کە پیاوێک لە بەنداوەکە خنکاوە، تیمی نجاتی ئێمە بۆ دۆزینەوەی دەست بە کار بوون و ٤ کەس لە غەواسەکانمان تەرمی بێ گیانی پیاوێکی میانساڵیان دۆزییەوە، بەڵام هۆی ئەو ڕووداوە و شێوازی خنکانی ئەو پیاوە نادیارە و تەرمی ئەو پیاوە بۆ لێکۆڵینەوە و دیتنەوەی هۆی خنکانی ناردراوەتە پزیشکی یاسایی"

AM:10:01:02/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌