جەڵدیان/ هێزەکانی ڕژیم کاروانی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە!

بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە  سنووری جەڵدیان، ٤ ئەسپی کۆڵبەران کوژران. 

کاتژمێر ٨ی شەوی سێ شەممە ۱۳ی جۆزەردانی ۹٨ی هەتاویی، هێزەکانی سەر بە ڕژیم لە سنووری جەڵدیانی ناوچەی لاجانی شاری پیرانشار، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولە و ٤ ئەسپی ئەو کۆڵبەرانە کوژران.

هەژاری و بێکاری لە شارەکانی کوردستان بووە بە هۆی ئەوەی کە خەڵک لە ناچاری ڕوو بهێنێتە کۆڵبەری و حکوومەتی ئێران نە تەنیا هیچ چارەسەرێکی چارەسەری قەیرانی ئابووری و پەیدا کردنی بژێوی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە نییە، بەڵکوو بە هێرش بردن بۆ کۆڵبەران لە سەر سنوورەکان کۆڵبەران دەکات بە قوربانی یا ئەسپەکانیان دەکوژێ و دەس بەسەر بارەکانیاندا دەگرێ.

AM:09:41:03/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌