گیان لە دەستدانی ٣ کرێکاری کورد لە کاتی کار کردن

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ٣ کرێکاری کورد لە شارەکانی بۆکان و جوانڕۆ لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.
هەوالنێری هەنگاو بڵاوی کردەوە ڕۆژی هەینی، ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ٢ کرێکار لە شاری بۆکان لە کاتی هەڵکەندنی بیر تووشی گاز گرتوویی بوون و گیانیان لەدەستدا.
ناونیشانی ئەو دوو کرێکارە "ڕەزا شکاری" و "حوسێن ساڵح زادە" ڕاگەیێندراوە.
هەروەها هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی تر بە ناونیشانی "عەکاشە ڕەحمەتی"، خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کاتی کرێکاری لە بینایێکی بەرز، لەو بینایە بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئامارەکانی ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە پلەی ١٠٢ی وڵاتانی جیهان دایە کە لە ڕووانگەی چاوەدێرانی سیاسی و کۆمەڵایەتییوە ئەمە زەنگێکی پڕ مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگای میلیۆنها کەسی کرێکاری لە ئێران.
گیان لەدەستدان و بوون بە قوربانی کرێکاران لە ئێران و کوردستان دیاردەیەکی دڵ تەزێنە و  وەکوو هەواڵێکی ئاسایی لە حاکمیەتی دژە کرێکاری کۆماری ئیسلامی پێ هاتووە کە بەرهەمی نەبوونی ئەمنیەتی کارە لە ئێران.

نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و کەمتەرخەمی و چاوەدێری نەکردنی ئیدارەکانی تایبەت بە چاوەدێری کار بەسەر ئەو کارەدا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە کوردەی خەڵکی شاری ئیلامن.

AM:11:18:06/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌