چالاکێکی بواری ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری سنە، چالاکێکی بواری مافەکانی ژنانیان بە ناوی (هاجەر سەعیدی) لە گەڕەکی بەهارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم چالاکە کوردە و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی هیچ هەواڵێک لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەندراوە و هەوڵە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ناوبراویش بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، هاجەر سەعیدی، پێشووتریش (مانگی گوڵانی ئەمساڵ)، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.


PM:06:37:07/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌