پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی جۆزەردان ئاگادار کراین، هاوڕێ ڕەحمان مام ڕەسووڵ ناسراو بە ڕەحمان شۆڕش، خەڵکی شاری مەهاباد و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، کە لە ڕێگای ڕۆیشتن بۆ تاران، بۆ نەشتەرگەری دڵ بوو، بە هۆی جەڵدەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

کاک ڕەحمان سیمای خۆشەویست و ناسراوی ناوچەی مەهاباد، لە زۆرێک لە شەڕ و عەمەلیاتەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی موکریان بەشداری کردووە و گەلێک قارەمانی خولقاندووە؛ هاوڕێ ڕەحمان خۆشەویست و جێ متمانەی خەڵکی ناوچەی مەهاباد و بە تایبەت دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە بوو؛ کاک ڕەحمان تا کاتی گیان لە دەستدانی هەر وەفادار بە کۆمەڵە و ڕێبازەکەی مایەوە و لە هیچ فیداکارییەک بۆ کۆمەڵە درێغی نەکرد.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک ڕەحمان و خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی موکریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:11:39:07/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌