دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، دایە خەدیجە سەعیدزادە، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو، ناسر ساڵحی، لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی دایە خەدیجە لە بنەماڵە ناسراو و شۆڕشگێڕەکانی شاری سەقزن کە خزمەتێکی زۆریان بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردووە و جێ بڕوا و متمانەی خەڵکی شاری سەقز و ناوچەکەن.

هاوڕێ ناسر ساڵحی، ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە جەریانی گولەباران کردنی دەیان تازەلاوی شاری سەقز لە قوتابخانەی موسەدقی، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە، گیانی ئازیزی بەخت کرد.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شۆڕشگێڕی ساڵحی و خزم و کەسوکاری دایە خەدیجە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:06:29:17/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌