مەهاباد؛ دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، خاتوو سەیزادە حومەیرا سەید تەها، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو عومەر ئەمین پوور، بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە سەیزادە، لەو دایکە شۆڕشگێڕانەی کوردستان بوو کە یەکێک لە ئازیزترین ڕۆڵەکانی پێشکەشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کرد؛ دڵ گەورەیی و ڕووخۆشی دایە سەیزادە ئەوی زیاتر کردبووە خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە؛ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە خەڵک سەردانی ماڵەکەیانی لە وەتەمیش دەکرد و دایە سەیزادە بە قسەکانی ورەی پێ دەبەخشین.

هاوڕێ عومەر ئەمین پوور، هەڵسووڕاوی تەشکیلاتی کۆمەڵە و مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مەهاباد، ساڵی ١٣٦٢، ویڕای ٥٨ کەسیتر لە لاوانی تێکۆشەری ئەم شارە، لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئیعدام کرا و بە کاروانی سووری گیانبەختکردووانی کۆمەڵە پەیوەست بوو.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دایە حومەیرا و بە تایبەت خاڵە ڕەحیم وەتەمیش دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:11:10:17/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌