هاجەر سەعیدی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان، دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە.

هاجەر سەعیدی، ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە، لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ناوبراو پێشووتریش (مانگی گوڵانی ئەمساڵ)، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.



PM:11:29:17/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌