سەقز/ ڕۆژنامەنووسێکی کورد سزای زیندانی بەسەر داسەپا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەحمەد قوربانی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، کە پێشووتر بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ٢٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردرا و ٢ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

ئەحمەد قوربانی پوور، ڕۆژنامە نووس و چالاکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێشووتر بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی چەندین وتار و نووسراوەی لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی لێژنەی بەڕێوەبەری تەعاونی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو؛ ناوبراو هەر لە سەر ئەم کەیسە چەند جارێک بانگهێشتی دادگا کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.



PM:11:51:01/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌