مێرمنداڵێک لە پیرانشار، بە چەکی ڕاو خۆی کوشت

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی گەڵکی سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆیەکی نادیار، دەستی دایە خۆکوژی و بە چەکی ڕاو (تاپڕ)، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە هۆی هەندێک تێبینی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ناسنامەی تەواوی ئەم  مێرمنداڵە بڵاوناکاتەوە. 

جێی ئاماژەیە، مانگانە بە دەیان حاڵەتی لەم شێوەیە لە شارەکانی کوردستان تۆمار دەکرێت و هۆکاری سەرەکیشی بۆ نەداری، هەژاری، بێکاری و کێشەی بنەماڵەیی دەگەڕێتەوە. 

PM:11:21:03/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌