چالاکێکی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کرا

بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە، چالاکێکی سیاسی و مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی (ئومید موستەفا پوور)، دەستبەسەر کرد.

ئەم چالاکە کوردە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ئومید موستەفا پوور، چالاکی مەدەنی شاری نەغەدە و هەڵسووڕاوی پێشووی حیزبی (بەرەی یەکگرتووی کورد) بووە.


PM:11:37:03/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌