سێ شارۆمەندی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کران

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا (هەفتەی دووهەمی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی)، هێزەکانی ڕژیم  لە شاری شنۆ هەشت شارۆمەندی ئەو شارەیان دەستگیر کرد.
ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە گەڕەکی سەلیم ئاوای ئەو شارە سێ شارۆمەندیان بە ناوەکانی: کەیوان شوانی تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی قەرەنی، ئەبووبەکر عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی عەزیز و بێهرووز بایزیدی، تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی مستەفا دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
ئەو سێ شارۆمەندە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەبووبەکر بیلال، ئەسکەندەر محەمەدپوور، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کراون.

PM:11:13:08/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌