هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە هەورامان ژمارەیەک ئەسبی کاسبکارانیان کوشت

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی "کێمنە"ی سەر بە ناوچەی هەورامان، ژمارەیەک ئەسبی کاسبکارانیان کوشت.

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "کێمنە"ی سەر بە ناوچەی هەورامان تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و پاش کوشتنی ٨ سەر ئەسپی کاسبکاران، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیان دا گرت.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە پاسگای "ئاویسەر"ی سەر بە شاری هەورامان، لە ڕێگای کەسێک بە ناوی "کیانی" کە لە  بەرپرسانی ئەم بنکەیەی سپایە و خەڵکی شاری کرماشانه، ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە دەدەن.

PM:03:44:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌