نرخی دۆلارێک لە ئێران، گەیشتە ٢٦ هەزار تمەن

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی پووشپەڕ، نرخی ١ دۆلار لە بازاڕی ئەرزی ئێران گەیشتە سنووری ٢٦ هەزار تمەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕەوشی ئابووری ئێران خراپتر دەبێت و هەڵاوسانێکی بێ وێنە بەرۆکی ئێرانی گرتووەتەوە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردووەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە؛ و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا نرخی ١ دۆلار لە ١٩ هەزار تمەنەوە گەیشتە ٢٦ هەزار تمەن.
ڕۆژی ڕابردوو، ٢٨ی پووشپەڕ، نرخی دۆلارێک لە بازاڕی ئەرزی ئێران ٢٥ هەزار تمەن بوو، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا گەیشتە سنووری ٢٦ هەزار تمەن.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ئەرزی ئێران، نرخی شتومەک و پێداویستی ژیانیش ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گرانتر دەبێت و قبوڵکردنی ئەم دۆخە بۆ خەڵکی ئێران و بە تایبەت توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگای ئێران کە توانای کڕینی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیشیان نییە، ئەستەمە.

PM:04:04:19/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌