ژنێکی مەهابادی بە دەستی مێردەکەی لە تاران کوژرا

بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی پووشپەڕ، ژنێکی کورد بە ناوی"پەرەنگ قازی" خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن مێردەکەی لە تاران هێرش کرایە سەری و کوژرا.
پەرەنگ دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی (محەمەد ئیسماعیلی)، دەمەقاڵەیان دەبێت، مێردەکەی هێرش دەکاتە سەری و پاش ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر دەیکوژێت.
پەرەنگ قازی، کچی ئەحمەد قازی، نووسەری ناوداری کوردە و خوێندنی کارناسی باڵای زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە .

دیاردەی ژن کوژی لە کۆمەڵگای ئێران، لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس و ... تا ئێستاش بوونی هەیە و هۆکارەکەشی بۆ کلتووری زاڵی پیاوسالارانە بەسەر کۆمەڵگای ئێران دەگەڕێتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی پشتیوانی لێ دەکات.


PM:06:07:21/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌