بۆکان/ چالاکێکی مەدەنی بۆ جێ بە جێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە زیندان کرا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی " فاتیمە دادوەند" چالاکی مەدەنی شاری بۆکان کە لە خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەری٩٨ دەستبەسەر کرابوو و دووجار لەلایان دادگاکانی بۆکان و مەهاباد مەحکوم کرابوو، بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

"فاتیمە دادوەند" سەرەتا ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایان لقی ١٠٣ی دادگای سزای٢ی شاری بۆکان بە تۆمەتی "شێواندنی ئاسایەشی کۆمەڵگا"، حوکمی ٥مانگ زیندان و لێدانی ٣٠ قامچی، بەسەردا سەپا.

پاشان ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی قازی "جەواد غوڵامی" بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات" حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە دادگای یەکەم تۆمەتی ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، موحارەبە، لابردنی حیجاب و پروپاگەندە دژی ڕژیم و لێدان و بێڕێزی بە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی خرایە پاڵ.

ناوبراو سەرەتای وەرزی بەهار هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا، دوای چوار مانگ زیندانی بوون بە بارمەتەی یەک میلیاڕد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

"فاتیمە دادوەند" چەند ڕۆژ داوی دەستبەسەر بوون لەژێر جەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان ناچار بوو بێتەسەر تی ڤی "سیدا و سیمای" کۆماری ئیسلامی و بە زۆرە ملی دانپێدانییان لێ وەرگرت.

PM:04:10:06/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌