بۆکان/ شارۆمەندێکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا

شارۆمەندێکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، "فواد محەمەدپوور" خەڵکی ئاوایی "ئاڵی کەند" سەربە شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە ناوەندە ئەمنییەتییەکان هیچ حوکمێکی قەزاییان بۆ دەستبەسەر کردنی ناوبراو پێنەبووە و تا ئێستا زانیاری زیاتر سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو پشتڕاست نەبووەتەوە.

بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە تا ئێستا ١٢٣ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

PM:02:45:12/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌