مهاباد/ برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

کاک "یوسف زاهیدی" برای هاوڕێی گیانبەختکردوو "ڕەحمان زاهیدی" ناسراو بە "ئاکام"، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵیک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاک "یوسف زاهیدی" دۆستی بەوەفای کۆمەڵە و برای هاوڕێی گیانبەختکردوو "ڕەحمان زاهیدی" ناسراو بە "ئاکام"، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە شاری مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک "یوسف" یەکێک لە هەڵسووڕاوانی دیاری بزووتنەوە جەماوەرێیەکانی دەیەی شەستی هەتاوی شاری مەهاباد و کەسێکی خۆشناو و خۆشەویستی ناو خەڵکی شار و ناوچەکە بوو کە تا کۆتایی ژیانی بە دۆستایەتی و چالاکی بۆ کۆمەڵە و بزووتنەوەی خەڵکی کوردستان وەفادار مایەوە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی "کاک یوسف زاهیدی" و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

یادی کاک یوسف زاهیدی هەر بەرز و بەڕێز بێ

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
١٢/٨/٢٠٢٠


PM:03:55:12/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌