"جەعفەر عەزیم زادە" بۆ شانزدەهەمین ڕۆژ، مانی لە خواردن گرت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "جەعفەر عەزیم زادە" چالاکی کرێکاری و سکرتێری یەکیتی کرێکاران، بۆ شانزدەهەمین ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو لە ڕۆژی ٢٦ی گەڵاوێژی مانگی ڕابردووە دەستی بە مانگرتن لە خواردن گرتووە و ئیستا شانزدەهەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاندووە، جێی ئاماژەیە دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگرە و لەهەمان کات تووشی پەتای کۆرۆناش بووە، بەرپرسانی زیندان هیچ هەوڵێکییان بۆ دابین کردنی پێداویستی پزیشکی بۆ ناوبراو نەداوە و تەنانەت ناهێڵن ناوبراو بۆ نەخۆشخانە بگوازرێتەوە.

ئەو چالاکی کرێکارییە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بەبۆی ناڕازی بوون لە دۆخی کرێکاران و چالاکوانانی کرێکاری و مامۆستاکان لە زیندانەکان، بۆ ماوەی ٢ مانگ مانی لە خواردن گرتبوو.

PM:02:24:31/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌