کرماشان/ چالاکێکی ما‌فی ژنان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری کرماشان، چالاکێکی مافی ژنانیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە "حیزبە کوردیەکان" دەستبەسەر کرد.

بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، رۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی،چالاکوانێکی مافی ژنان بە ناوی"سارا بەرزگەر" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە "کوردیەکان" لە لایان ناوندە ئەمنیەکانی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیە سارا دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و ئێستا بنەماڵەکەی لە دۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی هیچ هەواڵێکیان نییە.


PM:03:54:14/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌