جروسالم پۆست؛ تەقینەوەی نەتەنز بۆ هەڕەشە لە ئێران بوو

ڕۆژنامەی جروسالم پۆست سەبارەت بە تەقینەوە لە سایتی ناوەکی نەتەنز نووسی کە ئەو "وێرانکارییە فیزیکی" و بە مەبەستی هۆشداردان بە کۆماری ئیسلامی بووە بۆ ئەوەی کە لە هێڵە سوورە کانی تێپەڕ نەبێت.

هەروەها لەو ڕۆژنامە دا هاتووە کە، بە پێچەوانە ی ڕاپۆرت و زانیارییە پەیوەندی دارەکان لەگەڵ ئەم ڕووداوە، تەقینەوە کە بە هۆی هێرشی سایبری نەبووە و بە فیزیکی بووە.

جروسالم پۆست هەروەها دەنووسێت کە ئامانجی ئەم هێرشە ئەوە بووە کە پەیامێکی بەربڕ بە کۆماری ئیسلامی بدات کە گەیشتن بە چەکی ناوەکی تێپەڕ بوون لە هێڵە سوورەکانە و باشار ناکرێت.

 هەروەها ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەت وتوویەتی کە لەوە دەچێت کە ئیسرائیل ئەم هێرشەی داڕشتبێت.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم ڕووداوە وتوویانە کە هۆکار و ئەو کەسانەی کە بوونەتە هۆی ئەو تەقینەوە یە دۆزراونەتەوە بەڵام بە هۆی بار ئەمنییەتی هەنووکە زانیاری لێ بڵاو ناکرێتەوە.

"بێهرووز کەمالوەندی" وەتە بێژی ڕێکخراوی هێزی ناوەکی کۆماری ئیسلامی پێشتر لە ڕۆژی ٢ پووشپەڕ دا وتبووی کە تەقینەوە ی نەتەنز هێرش بووە، بەڵام "وردەکارییە کانی ڕووداوە کە بە کاتی خۆی لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەتییەوە بڵاو دەکرێتەوە".

AM:09:42:17/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌