فەرماندەێکی سوپای پاسداران هەڕەشە لە کۆڵبەران دەکات

ڕۆژی ڕابردوو لە دانیشتنێک دا لە نێوان نوێنەری "عەلی خامنەیی" و کاربەدەستانی ناوچەی کوردستان، فەرماندەی سەر سنوورەکانی کوردستان "عەلیرەزا مەرزبانی" جارێکیتر هەڕەشەی لە کۆڵبەران کرد.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە دانیشتنێک دا فەرماندەی سەر سنوورەکانی کوردستان "عەلیرەزا مەرزبانی" بۆ جارێکی دیکە هەڕەشەی لە کۆڵبەران کرد و کوتی: "کۆڵبەری بە هیچ شێوازێک لە یاسادا باس نەکراوە، بەڵام بە هۆی باروودۆخی ناجۆری ئابووری وڵاتەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو دا پەرەی سەندوە."

ناوبراو وتی: "هەر کەسێک کە لەسەر سنوورەکان، چالاکی نایاسای هەبێت، یاسای پێشێل کردوە."

مەرزبانی لە سەر هەڕەشەکەی بەردەوام بووە و دەڵێت: " بۆ پاراستنی سنوورەکان بە هیچ کەسێک ئیزنی دەستدرێژی کردنە سەر سنوورەکان نادرێت.


PM:03:46:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌