زیندانییەکیتر لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا

"نادر مۆختاری" تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە زیندانی کەهریزەکی تاراندا، گیانی لەدەستدا.

ناوبراو لە خۆپێشاندانەکەی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا و پاشان بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی دەستبەسەر بووندا، کەوتووەتە کۆما؛ دوای هاتنەوە هۆشی و دۆخی تەندرووستی ناجێگر ڕاگەیەنرا و بەپێچەوانەی بڕیاری پزیشکەکان گوازرایەوە بۆ زیندانی کەهریزەک و پاشان بە هۆی کەم تەرخەمی بەرپرسانی زیندان و ناجێگربوونی تەندرووستی، گیانی لەدەستداوە.

ئەمە یەکەم کەس نییە بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە و نەبوونی پێداویستی پزیشکی و کەم تەرخەمی بەرپرسان گیانی لەدەستداوە، گیانی زیندانییانیتری سیاسی بەهەمان چەشن لەمەترسی دایە.


PM:02:18:22/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌