لە لایەن دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەیەکانی کۆمەڵە'وە پیرۆزبایی ئاراستەی گروپی دۆستایەتی لە گەڵ خەڵکی کورد لە پاڕڵمانی فەنلەند کرا،



 

ڕۆژی ٢١ی مانگی سێپتەمبەر دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە وێڕای دەستخۆشی لە دامەزرێنەرانی گروپی دۆستایەتی لە گەڵ خەڵکی کورد لە پاڕڵمانی فەنلەند و هەستان بۆ ئەم کارە گرنگە، لە نووسراوەیەکی فەرمیدا پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی گروپی دۆستایەتی لە گەڵ خەڵکی کورد کرد.

هەروەها پاش کورتە باسێک لە سەر دۆخی ئێستاکەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پێویستیی گرنگی پێدان بە کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چەند پیشنیارێکیش خرایە بەر دەستی بەرپرسانی گروپ.

١٦ پاڕڵمانتاری فەنلەندی لە حیزبگەلی جیاواز گروپی دۆستایەتی لە گەڵ کوردیان دامەزراند

ئاڵۆگۆڕی زانیاری لە سەر دۆخی ئێستاکەی خەڵکی کوردستان و هەروەها مێژوی نەتەوەی کورد لە پێناو پەیوەندیی زیاتری کورد و پاڕڵمانتاران، مەبەستی سەرەکی دامەزرانی ئەم گروپە بوە.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان


AM:11:12:24/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌