ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی پن ئوستۆڕاڵیا لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ کردنی حەکمی زیندانی کردنی سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران


ئاسۆی ڕۆژەڵات/ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕزبەری ١٣٩٩ی هەتاوەی، ئەنجوومەنی پن ئوستۆڕاڵیا لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانی کردنی سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران، ڕەزا خەندان، بکتاش ئابتین و کیوان باژەن هاتە وڵام. ئەنجوومەنی پن لە شارەکانی سیدنی، مڵبۆڕن و پرس لەم ڕاگەیاندراوە دا ئاماژەی بەمە کردوە کە ئەم سێ نووسەرە بە هۆی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سانسۆڕ و پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین دەستبەسەر کراون، پشتیوانی لەم سێ کەسە ئەرکی هموو ڕێکخراوەکان، نووسەران و چالاکانی ئازادی ڕادەربڕینە بۆ داواکاری لە ئازاد بوونی بە پەلەی ئەم نووسەرانە لە زیندان.


PM:03:27:17/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌