خۆ ئاگردانی "عادل موکەڕەم" زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی شاری ورمێ


زیندانییەکی سیاسی بەندکراوی زیندانی شاری ورمێ کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دا دوو جار مانی لە خورادن گرتبوو، لە ساڵۆنی ئەم زیندانە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، عادڵ موکەڕەم زیندانی سیاسیی کورد کە لە زیندانی شاری وەرمێ خەریکی تیپەڕ کردنی ماوی حوکمەکەیەتی لە ساڵۆنی ئەم زیندانەدا لە بەر چاوی دادوەر، چاودێر و بەرپرسی زیندان خۆی ئاگر دا.

بە وتەی سەرچاوەکان، ناوبراو قاچی ڕاستی تووشی سووتانێکی زۆر بووە و باروودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و بە بێ دەرمان کردنی زام و برینەکانی دەستبەجێ خراوەتە ژووری تاکەکەسی.

شایانی باسە کە عادڵ موکەڕەم بە هۆی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی زیندان لە داواکاریەکانی، پاش دوو جار مانگرتن لە خواردن خۆی ئاگر داوە.


PM:04:19:18/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌