کرماشان/ بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی


کاسبکارێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری کرماشان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بریندار بووە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل نەورۆزی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی شەهرەکی کانی دیناری شاری مەریوان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە هۆکارێکی نادیار، درایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئیسماعیل نەورۆزی چەند فیشەکی هیزە چەکدارەکانی بەر کەوتووە و جەستەی لە سێ شوێنەوە بریندار بووە. ئێستاکە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە.

سەرچاوەیکی ئاگادار دەڵێت: " هێزە نیزامیەکان تاوەکوو ئێستا ئیزنیان بە هیچ یەک لە کەسانی بنەماڵەی ناوبراویان نەداوە کە سەردانی ئیسماعیل بکەن و چاویان پێی بکەوێت.


AM:09:45:19/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌