کۆبوونەوەی بەشێک لە هاوڕێیانی کومیتەی هۆلەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، بەشێک لە هاوڕێیانی کومیتەی هۆلەندی کۆمەڵە بە شێوەی ئانڵاین لە ڕێگای ئاپڵیکەیشنی زوومەوە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆیان بەڕێوە برد.

کۆبوونەوەکە لە سەر چەند بابەتی دیاری کراو ڕێکخرابوو کە هاوڕێیانی بەشدار بوو، باس و لێدوانیان لە سەر کرد.

پاش هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی مانگی ڕابردوو، پلانی چەند چالاکی لە وڵاتی هۆلەند خرانە بەر دەستی کومیتەکە بۆ تاو و توێ کردن، وا بەڵێنە کە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیاریان لە سەر بدرێت.

هاوڕێیانی بەشداربووی ئەم کۆبوونەوەیە بە کۆی دەنگ لە سەر هەوڵدان لە پێناو چالاکتر بوونی کومیتەکە لە وڵاتی هۆلەند بڕیاری هاوکاری و هاوئاهەنگیی زیاتریاندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوکە دا پاش وتووێژی هاوڕێیانە، کات و ڕێکەوتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کومیتەی هۆلەند

٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زاینیی

١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی


PM:06:03:01/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌