تێکۆشەرێکی دێرنی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە داخەوە تێکۆشەر و کەسایەتی خۆشناو و دێرینی کۆمەڵە بە ناوی کاک "میرزا محەمەد ساڵح دەستگوزار" خەڵکی ئاوایی "یاپەڵی" سەر بە ناوچەی دیواندەرە بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

میرزا محەمە ساڵح کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، ناوبراو لە خزمەت کردن بە شۆڕش و بزووتنەوەی کوردستان تا دوا ساتەکانی ژیانی دریغی نەکردوو سەرەڕای زەخت و گوشاری هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە هەبوو و سەردانی بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی دەکرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە پرسەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک محمەد ساڵح دەستگوزار و هەروها خەڵکی ناوچەی دیواندەرە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.


AM:11:33:21/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌