مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "محەممەد وەیسی" کوڕی "حەسەن" خەڵکی ئاوایی "جۆجاـ"ـی سەر بە شاری سەلاس و باوەجانی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبرا لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا داڕشتنی نوێ ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە نادیارە.


PM:02:53:21/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌