ڕێوڕەسمی ساڵی نوێی زاینیی و کۆتایی دەورەیەکی سیاسی- نیزامی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە



ڕاپۆڕت/ مەتین قوربانی
ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ۳۱ی مانگی دێسامبری ساڵی ۲۰۲۰ی زاینیی بەرامبەر بە، ١١ی بەفرانباری ١٣٩٩ هەتاوی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دەستپێکی سەری ساڵی زاینیی و هەروەها چەکداربوون و پەیوەست بوونی پەلێکی دیکە لە لاوانی ئازادیخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە ژێر ناوی "شەهیدانی بەرپلەی ساراڵ" لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە بەڕێوەچوو. 

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، سرودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد. پاشان بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و گیانبەختکردووانی کۆمەڵە، چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.

پاشان هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە، وتەیەکەی بەم بۆنەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرد. لە تۆی وتەکانی دا ئاماژەی بەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە باری ناوخۆیی و دەرەکی تووشی قەیران و داڕمانی گەورەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بووە و تەنیا رێگای چارەسەری کێشەی ئەم وڵاتە نەمانی حاکمیەتی چەوسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.  هاوڕێ ئەبووبەکر هەروەها باسی ئەوەی کرد کۆمەڵە یەکەم حیزب بووە کە بە فەرمی فێرگەی پێشمەرگایەتی دامەزراندووە و هەمووکات بەردەوام بووە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی قەیرانی کڕۆنا، بە مەبەستی پاراستنی تەندرووستی گشتی خوازیارانی  پێشمەرگایەتی بە شێوەیەکی کاتی داخراوە. بەڵام هەنووکە دەورەیەکی نوێ و بە ڕەچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان  لە فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە دەستی پێکردووەتەوە. هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی لە درێژەی وتارەکەیدا هاوخەمی لەگەڵ زیان‌بەرکەوتووانی نەخۆشی کڕۆنا لە کوردستانی رۆژهەڵات دەربڕی. لە کۆتایی وتەکانی دا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی لە هەمووان کرد و پیرۆزبایی پەیوەست بوونی لە پەڵی تازە پێشمەرگە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە بزووتنەوەی حەقخوازانەی کوردستان و ئامانجە بەرز و ڕەواکانی کۆمەڵەی خواست.

پاشان پەلی تازە پێشمەرگە چەک و پێناسەی حیزبی خۆیان لە دەستی یەکێک لە بەرپرسانی فێڕگە وەرگرت و بە شێوەی فەرمی بوون بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
 ڕێوڕەسمەکە بە سروودێکی شۆڕشگێڕانە لە لایەن پەلی تازە پێشمەرگەوە کۆتایی پێهات.

بۆ وێنەوی زایاتر پەیوەندی بکەن بە پەیجی فەرمی تێلێگرام و ئینیستاگرامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
https://t.me/rojhelat_tv تێلێگرام
ROJHELAT TV ئینیستاگرام
https://www.instagram.com/p/CJeG_8ArVkj/





PM:08:04:31/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌